پێشبینی كراوە چەند رۆژێكی دیكە شەپۆڵێكی بارانبارینی باش ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و دۆخی وشكی و بێ بارانی كۆتایی پێ بێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: ئەگەرێکی بەهێز هەیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە ئەم دۆخە وشکی و نەبارینی بارانە کە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە لەسەر ناوچەکانمان، کۆتایی پێ بێت.
هەروەها رایدەگەیەنێت: لە ناوەڕاستی ئەم مانگە جارێکی دیکە شەپۆڵەکانی بارانبارین بۆ سەر ناوچەکانمان دەست پێ دەکاتەوە، ئەمە وەک سەرەتایەکە بۆ بارانبارینی ئەمساڵ.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: تا کاتی نزیکبوونەوەی شەپۆڵەكە، بڕ و هێزی بارانبارینەكە دیار نییە، بەڵام پێشبینی كراوە دەرئەنجام و گۆڕانکارییەکی باشی هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.