Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 21:15

ترەمپ: چین لە سەردەمی سەرۆکایەتی مندا هێرش ناکاتە سەر تایوان، چونکە دەرەنجامەکانی دەزانێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین کۆبوونەوە و بە خاڵێکی وەرچەرخان  ناوبرا بۆ کەمکردنەوەی گرژییە ئابوورییەکان ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا گوتی، چین لە سەردەمی سەرۆکایەتی مندا هێرش ناکاتە سەر تایوان، چونکە دەرەنجامەکانی دەزانێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی تشرینی دووەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند: "چین لە ماوەی سەرۆکایەتی مندا هێرش ناکاتە سەر تایوان".

لە چاوپێکەوتنێکداترەمپ گوتی، کرد کە بابەتی تایوان "هەرگیز نەهاتە ئاراوە" لە کۆبوونەوەی یەک کاتژمێر و 40 خولەکی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین، کە هەفتەی ڕابردوو ئەنجامدرا.

کاتێک سەرۆکی ئەمریکا پرسیاری ئەوەی لێکرا ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر دوورگەکە پلانی چی دەبێت، ترەمپ بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە: "من ناتوانم نهێنییەکانم ئاشکرا بکەم."

ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە کۆبوونەوەی نێوان شی و ترەمپ بە خاڵێکی وەرچەرخان دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان دوو زلهێزەکە.

چین تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت و ئەگەر پێویست بکات هێز بەکار دەهێنێت بۆ سەپاندنی کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر دوورگەکەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.