Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 05:34

پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە دەڤەری ڕاپەڕین

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە هەر چوار پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە)، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە سەنتەری هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران و بەم نزیکانەش دەگاتە دەڤەری ڕاپەڕین.

ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ڕاپەڕین ڕایگەیاند: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆ، ئامادەکاریی تەواو دەست پێکراوە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا پڕۆژەی ڕووناکی بگاتە دەڤەرەکە و هاوبەشەکانی لێی سوودمەند بن.

بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ڕاپەڕین:

(110،000) سەد و دە هەزار هاوبەشی کارەبا سوودمەند دەبن.

نزیکەی (230) مووەلیدەی کارەبا لە سنوورەکە دەکوژێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.