کۆشکی باکینگهام ڕایگەیاند چارڵزی سێهەم، پاشای بریتانیا، سەرجەم پلە و نازناوەکانی پاشایەتیی لە براکەی سەندووەتەوە و لە کۆشکی پاشایەتییش دەری کردووە.
کۆشکی باکینگهام لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی کردەوە لەمەودوا "شازادە ئەندرو"" تەنیا ناوی "ئەندرو ماونت بیتن ویندزور"ە و ئیتر نازناوی شازادەی بۆ بەکار ناهێنرێت. هەروەها دەبێت کۆشکی پاشایەتیی "رویال لاج" بەجێ بێلێت و بچێتە شوێنێکی تایبەت.
شازادە ئەندرو بە دەستدرێژی بۆ سەر چەندین ئافرەت تۆمەتبار کراوە. راگەیاندنەکانی بریتانیا ئاشکرایان کردووە ئەو شازازدەیە لەگەڵ جێفری ئۆپستین سەرمایەداری ئەمریکی تۆڕێکی گەورەی بەکارهێنانی سێکسیی ئافرەتانی پێک هێنابوو و دەستدرێژیی کردبووە سەر چەندین ئافرەت.
یەکێک لە قوربانییەکانی ئەم دەستدرێژییانە بە ناوی ڤیرجینیا جوفری، لە کتێبێکدا کە شەش مانگ پاش خۆکوشتنی بڵاو بووەتەوە باسی لە دەستدریژییەکانی شازادە ئەندرو و پەیوەندییەکانی لەگەڵ جێفری ئۆپستین کردووە.
جێفری ئۆپستین ساڵی 2019 بە تۆمەتی قاچاغی ماددەی هۆشبەری و دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتان لە نیۆیۆرک دەستبەسەر کرا و مانگێک دواتر تەرمەکەی لە ناو بەندیخانەی دۆزرایەوە. پزیشکی دادی نیۆیۆرک ڕایگەیاند ناوبراو خۆی کوشتووە.
شازادە ئەندرو کە تەمەنی 65 ساڵە، سەرەتای ئەم مانگە و دوای ئەوەی ناڕەزایەتییەکان بەرانبەر بە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر ئافرەتان پەرەی سەند ڕایگەیاندبوو لەمەودوا لە نازناوی "دوکی یورک" کە لە لایەن شاژن ئێلیزابێسی دووهەمەوە پێی درابوو کەڵک وەرناگریت و واز لە سەرجەم نازناوە سەربازییەکانی دەهێنێت. ئێستاش پاشای بریتانیا بڕیاری داوە نازناوی شازادە لە براکەی بستێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.