هاوپه‌یمانیی ناتۆ ئه‌مرۆ چوارشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە پێشوەختە لە پلانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ئاگادار کراوەتەوە و ئەو هەنگاوەی بە تەنیا "گونجاندن" لەگەڵ دۆخی ئێستا وەسف کرد و دووپاتی كرده‌وه و هیچ شتێکی نائاسایی رووینه‌داوه.
بەرپرسێکی ناتۆ به ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندووه: هۆكاری ئه‌م دەستکارییە له سنوورداركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی بوونی هێزێكی زۆر و نا پێویست بووه له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ.
ئه‌وه‌ش هاتووه، هێشتا هێزەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا زیاتره لەوەی کە چەندین ساڵ پێشتر هەبووە، ژمارەیەکی زۆر زیاتر لە هێزەکانی ئەمریکا لە کیشوەرەکەدا بەراورد بە پێش ساڵی 2022 ئاماده‌ییان هه‌یه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌موو كات واشنتن پابەندبوونی خۆی بە هاوپەیمانیی ناتۆ دووپاتكردووه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.