Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 17:35

ترەمپ: سەرەڕای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئاگربەست بەردەوامە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند سەرەڕای هێرشی دووبارەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کە 104کوژراوی لێ کەوتووەتەوە ئاگربەست بەردەوامە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند "حەماس سەربازێکی ئیسرائیلی کوشتووە و ئەوانیش کاردانەوەیان هەبووە و دەبووایە وڵام بدەنەوە. کاتێک ئەوان هێرش دەکەن دەبێ ئیسرائیلیش وڵام بداتەوە".

بەرپرسانی تەندروستیی غەززە ڕایانگەیاندووە لە هێرشی ڕۆژی سێشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم شارە 104کەس کوژراون. لەوانەش پێنج کەس لە ناو ماڵێکی کەمپی پەنابەراندا، چوار کەس لە ناو باڵەخانەیەکدا و پێنج کەسیش لە ناو ئوتۆمبێلێکدا بەئامانج گیراون و گیانیان لەدەست داوە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە سەرەڕای ئەم دۆخە، ئاگربەست لە جێی خۆیەتیی و هیچ شتێک ناتوانێ ئەم ئاگربەستە ڕووبەڕووی مەترسی بکات. ئاماژەی بەوەش کرد، حەماس بەشێکی بچووک لە ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و دەبێ هەڵسوکەوتێکی دروستی هەبێت.

ڕۆژی سێشەممە لە دوای ئەوەی سەربازێکی ئیسرائیلی لە لایەن حەماسەوە کوژراو، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی دا هێرشێکی بەهێز بۆ سەر غەززە دەست پێ بکەن و دوابەدوای ئەم فەرمانە فڕۆکەجەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین شوێنی غەززەیان بۆردومان کرد.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.