کابینەی نۆیەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کاری خۆیدا 2168 پڕۆژەی شەقام و پردی ناو شارەکان و 718 پڕۆژەی ڕێگاوبانی نێوان شارەکانی جێبەجێ کردووە و 401 پڕۆژەی ڕیگاوبانیش لە جێبەجێکردندان.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی دوو ئینفۆگرافی، پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری شەقام و پردی ناو شارەکان و ڕێگاوبانی بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانە لەم ماوەیەدا 2886 پڕۆژەی شەقام و ڕێگاوبان بە گوژمەی زیاتر لە 3 ترلیۆن دینار جێبەجێ کراون و 401 پڕۆژەی دیکەش بە گوژمەی 3 ترلیۆن دینار لە جێبەجێکردندان.
جیا لەمانەش زیاتر لە شەش هەزار پڕۆژەی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ بە گوژمەی زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار جێبەجێ کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.