Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 02:33

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ڕووسیا کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، کە ماکسیم ڕووبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.