شه‌وى ڕابردوو نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مريكا پێگه‌يشتووە و سوپاسی كردووە لەبەرامبەر پشتگيريكردنی له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردەوە "له نامه‌كه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ سوپاسى نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييهكان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه".
هه‌ر له نامه‌كه‌یدا تره‌مپ دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويهكى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
هه‌ر له‌و ميانهیەدا سەرۆكی ئەمریكا سووربوونی خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييهكى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييهكان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جيهان نيشان داوه.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆتاييى نامهكهيدا هەروەها هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى خواستووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.