Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:09

قوتابییانی تازە وەرگیراوی زانکۆکان سێ مانگ مۆڵەتیان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەی کەسی بێ هاوتا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی ڕایگەیاند قوتابیانی تازە وەرگیراو سێ مانگ مۆڵەتیان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەی کەسی بێ هاوتا.

رۆژی سێشەممە، 21ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی خوێندکاران و قوتابییان و ڕاییکردنى مامەڵەکانیان بەشێوەیەکى خێرا و دروست نەبونى قەرەباڵغى و بەربەست بۆیان، ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی قوتابییان دا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەزیری خوێندنی باڵا بریاری دا بە پێدانى مۆڵەت بۆ ماوەى 3 مانگ بۆ وەرگرتنى ژمارەى کەسى بێ هاوتا (UPN) لەلایەن خوێندکاران و قوتابیانى تازە وەرگیراوى زانکۆکانەوە لە سەنتەرەکانى بایۆمەترى داخیلکردنیان لە سیستمى ئەلیکترۆنى (ZANKO) بەمەبەستى خۆتۆمارکردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.