Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 14:01

گەرمیان: کێڵگەیەک لە گوندی سەید مەحمود نیشانەڕێژ کرا

کوردستان TV
100%

دوای پەیوەندی هاووڵاتییەک بە هێڵی گەرمی دەزگای گشتی کاروباری مین (GMAC) و ئاگادارکردنەوە لە بوونی مینی دژە کەسی لە گوندی سەید مەحمود، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە گەرمیان، سەردانی شوێنەکەیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەم، بەرێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن لە گوندی سەید مەحمود دەرکەوت ئەو ناوچەیە کێڵگەیەکی مینە و ژمارەیەکی زۆر مین لە خۆدەگرێت. بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و دانیشتوانی گوندەکە، تیمی ڕووپێوی کێڵگەمینەکان (PTS) بڕیاریاندا کێڵگە مینەکە نیشانەڕێژ بکەن. ئەمەش وەک ڕێکارێک بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی ناوچەکە.

داوا لە دانیشتوانی گوندی سەید مەحمود و دەوروبەری دەکرێت بە هیچ شێوەیەک نزیکی ئەو کێڵگە مینە نەکەونەوە، چونکە بە "کێڵگەیەکی زیندوو" دادەنرێت و مەترسی گەورەی بۆ سەر ژیان و سەلامەتی خەڵک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین ڕایدەگەیەنێت کە تیمەکانی مین لابەر لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەکانی پاککردنەوەی ناوچەکە دەستپێدەکەن. تا ئەو کاتە، جەخت لەسەر دوورکەوتنەوە لە ناوچەکە دەکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.