Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 21:31

سبەی لە سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت سبەی سێشەممە لە سەنتەری شارەكان و زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت، لە هەندێك شوێن بارانەكە ئەوەندە بەخوڕ دەبێت كە مەترسی دروستبوونی لافاویشی دەبێت.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی دەڵێت: سبەی سێشەممە کاریگەری شەپۆڵەکەی دەریای ناوەراست دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو.

دەشڵێت: پێشبینی كراوە دوای نیوەڕۆی سبەی سێشەممە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەرین باران ببارێت، بەهەمانشێوە لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکووک و هەڵەبجە ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و لە هەندێك شوێن هەورەبروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباراندا.

دەشڵێت: بەهۆی هاتنی ئەم شەپۆڵەوە، سبەی پلەکانی گەرما 2 پلە نزم دەبنەوە و خێرایی باش مامناوەند دەبێت.

شارەزاكەی كەشناسی هۆشداریشی دا لە بارینی تەرزە و بارانی بەخوڕ لە هەندێك شوێندا كە رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاوی خێرا، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان لە هەندێك شوێن ئاگاداربن.

جەختیشی كردەوە كە شەپۆڵەكە بۆ ئێوارەی رۆژی چوارشەممە كۆتایی دێت و كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.