سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی، پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای دووی سەنگەر لە فەرماندەیی زێرەڤانی و کەسایەتیی تێکۆشەر و ناسراوی کوردستان ، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی و هەڤاڵ و دۆستانی دەکەم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20 تشرینی یەکەم 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.