Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 21:07

ئیسرائیل هێرشی كردەوە سەر غەززە و رێككەوتنی ئاگربەست لە مەترسیدایە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە لە چەند ناوچەیەكی كەرتی غەززە، سوپای ئیسرائیل هێرشی كردووە و بەهۆیەوە چەند كەسێك كوژراون، ئەم هێرشەشانەش ئەوە دەگەیەنن كە رێككەوتنی ئاگربەست لە مەترسیدایە.

لە رۆژی 11ی ئەم مانگەوە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بە نێوەندگیری ئەمریكا و بەشێك لەوڵاتانی عەرەبی، ئاگربەستیان لە غەززە راگەیاند و لەو رۆژەوە شەڕ دووساڵەی نێوانیان راگیرا.

سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆ رایگەیاندووە: ئەمڕۆ یەكشەممە چەكدارانی بزووتنەوەی حەماس لە ناوچەی كەرتی رەفع تەقەیان لە هێزەكانی سوپای ئیسرائیل كردووە و ئەوانیش وەڵامیان داوەنەتەوە.

راشیگەیاندووە: سوپای ئیسرائیل تەنیا ئەو شوێنەیان بۆردومان كردووە كە تەقەكانی لێ كراوە، بەهۆیەوە چەند مۆڵگە و باڵەخانەیەكی سەربازیی چەكداران رووخێنراون.

لای خۆشییەوە كەتائیبی قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس رەتی كردەوە هیچ چەكدارێكیان لە ناوچەی رەفع تەقەی كردبێت و جەختیشی كردەوە كە ئەوان بەتەواوەتی پابەند دەبن بە خاڵەكانی رێككەوتن و ئاگربەست لە هەموو كەرتی غەززە.

پێشتر بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دابوو كە بەهەموو هێزیانەوە رووبەڕووی هەر هەوڵ و هێرشێك دەبنەوە ئەگەر بكرێتە سەر سەربازەكانیان.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەبارەی ئامارەكانی گیانلەدەستدان، رایگەیاندبوو كە ئەمڕۆ بەلایەنی كەم 8 كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.