پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌م، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئه‌غناتيۆس ئه‌فرامى دووه‌م، پاترياركى كه‌نيسه‌ى سريانيى ئه‌رتۆدۆكسى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له مه‌تران و قه‌شه و پياوانى ئايينيى كه‌نيسه‌كه له سه‌رتاسه‌رى جيهان پێكهاتبوون.
له ديدارێكدا قه‌داسه‌تى پاتريارك و شاندی یاوەری، باسيان له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كردنه‌وه‌ى دوو كه‌نيسه‌یه، يه‌كێکيان له هه‌ولێر و دووه‌ميان له دهۆك.
له‌مباره‌يه‌وه سوپاسی هاوكاری و پشتگيريى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى كرد، به‌تايبه‌تى له كاته سه‌خته‌كان و سه‌رده‌مى ئاوارەبوونى مه‌سيحييه‌كان و پێكهاته‌كانى ديكه له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها ستايشى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌ى نێوان پێكهاته‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه كوردستان بێ جياوازى، نيشتمانى هه‌مووانه و شانازى به پێكه‌وه‌ژيانه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له بره‌وپێدان و فراوانكردن و پاراستنى كلتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى.
سه‌رۆكی هه‌رێم زیاتر گوتى: مه‌سيحييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌نى ئه‌م وڵاته‌ن و پێكه‌وه هه‌مووان له ئه‌رك و مافه‌كاندا يه‌كسانین.
له دوماهی دیداره‌كه‌دا، دۆخى كه‌نيسه و شوێنکەوتووانی له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى جيهان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.