Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 21:02

تەرمی پێشمەرگەیەکی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی لە چیای گۆیژە دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

پێشمەرگەیەکی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی لە چیای گۆیژە بە مردووی دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی  بەردەوامە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کارێکی خۆ کوژی بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەم، تەرمی پێشمەرگەیەک بە ناوی لێزان لوقمان، تەمەن 30 ساڵ لە چیای گۆیژە دۆزرایەوە، ناوبراو وەک پێشمەرگەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی خزمەتی دەکرد.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، "لێزان لوقمان" خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە. ئەمشەو لەکاتی ئەرکدا چەکەکەی دەوامی لەگەڵ خۆی بردووە و لە چیای کۆیژە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی خۆکوشتنەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.