Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 23:19

هەولێر: پڕۆژەیەکی دروستکردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی تۆبزاوەی ئەحمەدی جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی پلانی كەمكردنەوەی كاریگەریی ئاوی زیادە و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لافاو پڕۆژەیەکی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

ڕۆژی چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پلانی كەمكردنەوەی كاریگەریی ئاوی زیادە و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لافاو لە سنووری پارێزگەی هەولێر، پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی تۆپزاوەی ئەحمەدی دروست دەكرێت.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژەكانی بواری ئاوەڕۆ بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە هەولێر و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاشیگەیاند: ئێستا لە شاری هەولێر ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە قۆناغی جێبەجێكردندان بەمەبەستی زاڵبوون بەسەر مەترسی و كاریگەرییەكانی لافاو و چارەسەركردنی ئەم گرفتە بەشێوەیەكی بنەڕەتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.