Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 23:08

ترەمپ سزای نوێ بەسەر چیندا دەسەپێنێت و گومانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی چین هەیە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 11ـی شترینی یەکەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە بەنیازە گومرگی 100% بسەپێنێت بەسەر بەرهەمەکانی چیندا و هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین کرد. ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێک دێت بۆ بەربەستەکانی چین لەسەر هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکان.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی، ئەم باجە نوێیە لەگەڵ کۆنترۆڵی هەناردەکردنی نەرمەکاڵا بنەڕەتییەکان لە یەکی تشرینی دووەمەوە کاری پێدەکرێت. بە بڕوای ترەمپ، هەنگاوەکانی چین "زۆر دوژمنکارانەن."

لەم ماوەیەدا، بازاڕەکانی پشکەکان دابەزینێکی بەرچاویان بەخۆوە بینی، بەشێوەیەک نەسداک 3.6% و ستاندارد ئەند پوورز 500 بە ڕێژەی 2.7% دابەزین.

لەسەرەتادا، ئەمریکا و چین لە مانگی ئایاردا ڕێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان واژۆکرد، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە باج لەسەر بەرهەمە چینییەکان کەمکرایەوە بۆ 30% و لەسەر کاڵا ئەمریکییەکانیش بۆ 10%

ترەمپ گومانی خستە سەر کۆبوونەوەی لەگەڵ شی لە کۆنفرانسی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن (APEC) لە کۆتایی ئەم مانگەدا، بەڵام دواتر بۆ ڕۆژنامەنووسانی ڕوونکردەوە کە کۆبوونەوەکەی هەڵنەوەشاندووەت

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.