نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی، تەنكییەكی نەوت لە مالێكدا تەقییەوە و بەهۆیەوە كرێكارێك گیانی لەدەست دا و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندار بوو.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سلێمانی پێی راگەیاندین: نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە كاتی كاركردنی دوو كرێكار لە ماڵێكدا لە گەڕەكی زانكۆی شاری سلێمانی، تەنكییەكی نەوت تەقیوەتەوە.
كرێكارەكان خەریكی كاری ئیزۆكام بوونە لە ماڵەكەدا و بەهۆیەوە تانكی نەوتەكە غازی كردووە و تەقیوەتەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكییەكە، كرێكارێك گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكە رێژەیەكی زۆری جەستەی سوتاوە و بە سەختی بریندار بووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان تیڤی، هەردوو كرێكارەكە خەڵێكی كوردستانی ئێرانن و بۆ كرێكاری هاتوونەتە شاری سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.