Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 22:55

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2025 بەخشرایە ماریا کۆرینا ماچادۆی ڤەنزوێلی

کوردستان TV
100%

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2025 بەخشرایە ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا، بەمەش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە خەڵاتەكە بێبەش كرا.

لیژنەی دابەشكردنی خەڵاتەكانی نۆبڵ ئەمڕۆ هەینی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، ناوی براوەی ئەمساڵی خەڵاتی ئاشتی ئاشكرا كرد، ئەویش ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا بوو.

لیژنەكە سەبارەت بە هۆكاری دیاریكردنی ماریا كۆرینا ماچادۆ رایگەیاند "بەهۆی هەوڵ و تێكۆشانە بەردەوامەكانی بۆ ئاشتی لە ڤەنزوێلا و جیهان، هەڵبژێردراوە بۆ پێدانی خەڵاتی ئاشتی 2025".

بۆ خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی ئاشتی بەشێوەیەكی گشتی 338 كەسایەتی و لایەن بەربژێر كرابوون، یەكێك لە بەربژێرەكان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بوو.

دۆناڵد ترەمپ بە هەوڵەكانی بۆ راگرتنی حەوت جەنگ لە جیهاندا، خۆی بە شایستەی بردنەوەی خەڵاتەكە دەزانی، پێشتریش چەند جارێك رایگەیاندبوو "ئەگەر خەڵاتەكە نەباتەوە سوكایەتییەكی گەورە دەبێت بۆ ئەمریكا".

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بریتییە لە بڕوانامەیەكی دبلۆمی فەرمی لەگەڵ میدالیایەكی زێڕی بازنەیی عەیار 18 كە ساڵانە دەدرێتە بەو كەس و لایەنانەی زۆرترین هەوڵیان بۆ ئاشتی لە جیهان داوە، هەرچەندە خەڵاتەكە وەك رەمزێكە، بەڵام بەهایەكی ئابووری گەورەشی هەیە كە نرخەكەی بە 1.2 ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.