Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 01:46

ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە سووریا ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی ئەنجامەكانی یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەی دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد بڵاوكردەوە، بەپێی ئەنجامەكە رێژەی سەركەوتنی بەربژێرانی ئافرەت و پێكهاتەكان كەم و لاوازە.

بەگوێرەی دەستووری سووریا، بەربژێرە سەركەوتووەكان بۆ ماوەی 30 مانگ دەچنە پەرلەمان و نوێنەرایەتی گەلی سووریا دەكەن، هەر بەپێی یاسا دەتوانرێت ئەم ماوەیە درێژ بكرێتەوە تا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی و راستەوخۆ.

بەپێی سیستەمی هەڵبژاردن، ئەندامانی پەرلەمانی سووریا كە ژمارەیان 210 ئەندام دەبێت، یەك لەسەر سێیان راستەوخۆ لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا هەڵدەبژێردرێن، ئەوانی دیكە بە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەگەنە پەرلەمان.

هەڵبژاردنكە كە دوێنێ یەكشەممە بەڕێوەچوو، لە سێ پارێزگا ئەنجام نەدرا بەهۆی ئاڵۆزی و كێشە ئەمنییەكانەوە، ئەوانیش بریتین لە پارێزگاكانی حەسەكە و رەقە و سوەیدا.

نوار نەجمە گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی سووریا ئەمڕۆ دووشەممە لە كاتی راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، رایگەیاند: لە هەڵبژاردن 119 بەربژێر سەركەوتنیان بەدەستهێناوە، 21 كورسی دیكەی پەرلەمان هەڵنەبژێردراون و بۆ پارێزگاكانی رەقە و حەسەكە و سوەیدا دیاریكراون.

راشیگەیاند: رێژەی ئافرەتان لە پەرلەمان سووریا رێژەی 4% دەبێت، دوو بەربژێری كریستان لە هەڵبژاردنەكان دەرچوون، تاكە بەربژێری جووەكانیش دەنگی پێویستی بۆ سەركەوتن بەدەست نەهێنا.

گوتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی سووریا نەشی شاردەوە كە رێژەی ئافرەت و كریستیان و پێكهاتەكانی دیكە لە پەرلەمانی سووریا كەمە و بە قەبارەی دروستی خۆیان نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.