Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 02:45

9 دووکان لە کەرکووک بەهۆی شۆرتی کارەبا سووتان

کوردستان TV
100%

لە گەڕەکی عەرفەی کەرکووک 9 دووکان بەهۆی شۆرتی کارەباوە سووتان و بەرگریی شارستانیی کەرکووکیش دەڵێت هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوول، هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: "9 دووکان لە گەڕەکی عەرفەی کەرکووک ئاگریان گرت و لە ناویاندا سێ دووکان بە تەواوەتی سووتان."

دوای ئەوەی بەرگریی شارستانیی کەرکووک لە ڕووداوەکە ئاگادار کرانەوە، توانییان 6 دووکان لە سووتانی تەواو ڕزگار بکەن.

بەرگریی شارستانیی کەرکووک بە هەڵۆ جەباری ڕاگەیاند: "ڕووداوی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی هەبووە."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.