Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 06:49

مووچەی مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە حکوومەتی عێراق زیاتر لە 956 ملیار دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕابگەیێندرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2025، تەمویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشت.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، بڕی (956,928,000,000) نۆسەد و پەنجا و شەش ملیار و نۆسەد و بیست و هەشت ملیۆن دینار، خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

دوای گەیشتنی پارەکە، بڕیارە وەزارەتی دارایی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز بکات و خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاوبکاتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.