Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 18:25

مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی سه‌ید عه‌لی سیستانی ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلوول، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كۆچی دوایی هاوسه‌ری سه‌ید عه‌لی سیستانی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌ له‌ عێراق له‌ تۆڕی "ئێكس" ، پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی خۆى و  بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..  

پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەمان ئاڕاستەی جەنابی ئایەتوڵڵای گەورە سەید عەلی سیستانی و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری جەنابی بەڕێزیان.

داواکارین لە خودای گەورە ڕەحمەتی خۆی بە کۆچکردوو ببەخشێت و شوێنێکی فراوانی لە بەهەشتدا پێ ببەخشێت و سەبر و دڵنەوایی ئیلهامبەخش بێت بۆ جەنابی خۆی و خێزانەکەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.