Erbil 31°C شەممە 18 تەمووز 20:02

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ 20٪ کارەکانی تەواو بووە

کوردستان TV
100%

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ 20٪ کارەکانی تەواو بووە و ساڵی داهاتوو کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری نامێنێت.

ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، کارەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیژی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠%ی کارەکانی تەواو کراون، بڕیارە لە ماوەی ساڵێکی دیکەدا بە تەواوی کۆتایی پێ بێت.

ئەم پرۆژەیە، کە یەکێکە لە گەورەترین پرۆژەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لەمێژینەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری جێبەجێ دەکرێت.

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: "کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ بەردەوامە و 20%ی کارەکانی تەواو کراون و بڕیاریشە لە ماوەی ساڵێکدا کۆتایی پێ بێت".

ئەم پرۆژەیە بە گوژمەی 114 ملیار دینار لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە و توانای بەرهەمهێنانی 81 هەزار و 300 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە ڕۆژێکدا (لە قۆناغی یەکەمدا) هەیە. ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی ڕزگاری و ئاغجەلەر، لەگەڵ دەیان گوندی دیکەی دەڤەرەکە، لە قۆناغی یەکەمدا سوودمەند دەبن.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ جەختی لەوە کردەوە کە کوالێتی ئاوی بەرهەمهاتوو بەگوێرەی ستانداردە عێراقی و جیهانییەکان (WHO) بۆ ئاوی خواردنەوەیە و سەرجەم کەلوپەلە بەکارهاتووەکانیش لە بەرزترین ئاست و کوالێتیدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.