ئەمڕۆ پێنجشەممە مەلامستەفا بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە (جۆنگ جون یۆنگ) نوێنەری ئاژانسی كۆیکای کۆری بۆ هاوكاری نێودهوڵهتی لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار و چالاکییەکانی ئاژانسی كۆیکا کرا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژە و چالاکییان لە شوێنە جیاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
مەلامستەفا بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو کار و خزمەتانه کرد کە ئاژانسی کۆیکا پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە.
لای خۆیانەوە تیمی ئاژانسی کۆیکا خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری خۆیان بۆ ئەم پێشوازییە گەرمە دەربڕی كه لەلایەن مەلامستەفا بارزانی لێیان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.