ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قوتابخانەیەكی سنووری پارێزگای میسان، گەنجێك دەستڕێژی گولـلەی لە قوتابخانەیەك كرد و بەهۆیەوە ئافرەتێك بریندار بوو.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی پارێزگای میسان، رووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی مەجر لە باشووری پارێزگاكە روویداوە.
گەنجێك دەستڕێژی گولـلەی لە قوتابخانەیەك كردووە و بەهۆیەوە ئافرەتێك كە لە كاتی رووداوەكەدا لە نزیك قوتابخانەكە بووە، بریندار بووە.
پۆلیسی پارێزگای میسان ئاشكرای كرد، چەند كاتژمێرێك دوای رووداوەكە، تەقەكەرەكە دەستگیر كراوە و ئێستا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.