Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 02:28

گۆڤاری پیشەسازیی دەریاوانی: گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان کاریگەریی قورسییان لەسەر بازرگانیی دەریایی ئێران دەبێت

کوردستان TV
100%

گۆڤاری پسپۆڕیی ماری تایم ئێکسکیوتیڤ (The Maritime Executive)، کە لە بواری پیشەسازیی دەریاڤانیدا چالاکە لە راپۆرتێکدا رایگەیاند ئەو گەمارۆیانەی بە چالاکبوونی میکانیزمی سناپ بەک دەگەڕێنەوە سەر ئێران، زۆر توندتر لە گەمارۆکانی ئێستان و کاریگەرییەکی قورسیان لەسەر کەرتی کەشتیڤانی و بازرگانیی دەریایی ئێران دەبێت.

ئەم گۆڤارە ئاشکرای کردووە بە گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، گەلەکەشتیی بازرگانیی کۆمپانیای کەشتیڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران (IRISL) و کۆمپانیاکانی هاوکاری کە 115 کەشتیی بازرگانییان لەبەر دەستە، دەکەونە ژێر گوشارەوە. هەروەها 38 کەشتیی نەوتهەڵگری زەبەلاح کە هی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتهەڵگرەکانی ئێرانن، کێشەیان بۆ ساز دەبێت و نەوتی ئێران کە لە ناو نەوتهەڵگرەکاندا هەڵدەگیرێ و پرۆسەی گواستنەوەی نەوت لە نەوتهەڵگرێکەوە بۆ نەوتهەڵگرێکی دیکە تووشی ئاستەنگی گەورە دەبێت.

لە ساڵانی رابردوودا و سەرەڕای گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، چەند وڵاتێک وەک چین، هیند، مالیزیا و ئیمارات بە پاساوی نەبوونی شەرعییەتی نێودەوڵەتی پابەندی ئەو گەمارۆیانە نەبوون و لە بازرگانی لەگەڵ ئێران بەردەوام بوون و چین کڕیاری زیاتر لە 90٪ی نەوتی ئێران بوو. بەڵام بە گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و بە دەنگی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بەسەر ئێراندا سەپاون، ئەم وڵاتانەش ناچارن پابەندی گەمارۆکان بن و کۆتایی بە بازرگانی لەگەڵ ئێران بهێنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.