Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 14:03

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

رۆژی یەکشەممە 21ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە درەنگانى شەودا.

سەبارەت بە پلەی گەرماش کەشناسی دەڵێت، پلەی گەرما نزم بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە دوێنێ.

پێشبینیش دەکات، رۆژی دووشەممە 22ـی ئەیلوول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و  پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ rۆژی دووشەممە ،22ـی ئەیلوول.

هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.