Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 14:54

سبەی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێ دەدرێت و ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی دەچنەوە پۆلەکانیان

کوردستان TV
100%

سبەی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی روو لە قوتابخانەکان دەکەن. حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ 143 هەزار منداڵ بۆ یەکەمجار دەچنە پۆلی یەک و 214 قوتابخانەی نوێش دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 20ـی ئەیلوول، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی، ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی دەست پێ دەکات.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەمساڵ ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی لە قۆناغە جیاوازەکاندا دەست بە "گەشتی زانین" دەکەنەوە.

ئامارەکانی ساڵی نوێی خوێندن:

143,000 منداڵ بۆ یەکەمجار دەچنە پۆلی یەکی بنەڕەتی.
161,522  مامۆستا وانە دەڵێنەوە.
214  قوتابخانەی نوێ دەخرێنە خزمەتی کەرتی پەروەردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی پەروەردە ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن تەواو کردووە و رێنماییە پێویستەکانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن دەرکردووە.

وا بڕیارە، سبەی یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێ بدات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.