Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 17:55

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵبارین دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵبارین دەست پێ دەکات.

ڕۆژی هەینی، 19ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ناوچە شاخاویەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوای نێوەڕۆوە خۆڵبارین دەست پێ دەکات  بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلیمانی و کەرکووک و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان، هەروەها پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

پێشبینیش دەکات، ڕۆژی شەممە، 20ـی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و دوای نیوەڕۆ خۆڵبارین دەست پێدەکات. پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی دابەزێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی هەینی، 19ـی ئەیلول.

هەولێر :  34 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک :  34  پلەی سیلیزی

ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 35 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی

سۆران : 31 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.