ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بەرگریی لە بڕیارەکەی کرد بۆ دانپێدانانی دەوڵەتێکی فەلەستینی لە کۆتایی ئەم مانگەدا و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی ئیسرائیلی رایگەیاند، ئەو هەنگاوە باشترین رێگایە بۆ گۆشەگیرکردنی حەماس.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی 12ی ئیسرائیلی دووپاتیکردەوە کە پێش کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ویستویەتی سەردانی ئیسرائیل بکات بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆی روون بکاتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی جولەکە رەتیانکردووهتهوه.
ماكرۆن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زیاتر گوتی : ئیسرائیل به داگیركردنی غه‌زه متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نییه ئه‌وه بكات.
جەختیشی لەوە کردەوە کە دەیەوێت بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامێكی دروست بۆ كۆتایی هێنان به پرسی غه‌زه و فه‌له‌ستین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.