دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نزیك پردی مەلیك حوسێن لە ناوچەی سنووری نێوان ئیسڕائیل و ئوردن، كەسێك تەقەی كرد و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی ئیسڕائیلی كوژران.
بەگوێرەی میدیاكانی ئیسڕائیل، لە رووداوی تەقەكردنەكەدا دوو هاووڵاتی ئیسڕائیل كە تەمەنیان 20 و 60 ساڵانە كوژراون.
هەروەها ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكراكراوە كە تەقەكانی كردووە كە هاووڵاتییەكی ئوردنییە و شوفێری یەكێك لە بارهەڵگرەكانی گواستنەوەی هاوكارییەكان بووە بۆ كەرتی غەزە.
كەناڵی 12ی ئیسرائیلی رووداوەكەی بەمشێوەیە گێڕایەوە: هاووڵاتییەكی ئوردنی كە شوفێری یەكێك لە بارهەڵگرەكانی گواستنەوەی هاوكاری بۆ كەرتی غەزە بووە، دوای پەڕینەوەی لە دەروازەی سنووری نێوان ئوردن، تەقەی كردووە و دوو هاووڵاتی ئیسڕائیلی كوشتووە.
ئاماژەی بەوەش دا كە تەقەكەرەكەش لە رووداوەكەدا كوژراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.