نووسینگەی سەرۆک کۆماری نیپاڵ رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی پەرلەمانی نیپاڵ هەڵوەشایەوە و لە ساڵی داهاتووشدا هەڵبژاردن ئەنجام ده‌درێت، ئەمەش دوای ئەوەی "خادگا پراساد شارما ئۆلی" سەرۆک وەزیرانی نیپاڵ لە دوای ناڕەزایەتییە کوشندەکانی خه‌ڵك دژ بە حکوومەت له‌كار دوورحرایه‌وه و "سوشیلا کارکی" سه‌رۆكی پێشووی دادوه‌ری به‌شێوه‌ی كاتیی وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ست به‌كار بوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ئه‌یلول، کیران پۆخارێل، راوێژکاری رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند: “لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە، وادەی هەڵبژاردن له 5ی ئازاری 2026 ئه‌نجام ده‌درێت.
سوشیلا کارکی ، سوێندی یاسایی خوارد کە سەرکردایەتی قۆناغی راگوزه‌ریی نیشتیمان بکات له وڵاته‌كه‌یدا تا كاتی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیانه‌ی خه‌ڵك له 5ی ئازاری ساڵی ئاینده‌دا.
سوشیلا كاركی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاتیی نیپاڵ دوای سوێند خواردنی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.