نەتەوە یەکگرتووەکان ئهمڕۆ هەینی له بهیاننامهیهكدا رایگەیاند: لە چەند هەفتەی رابردوودا نزیکەی 100هەزار کەس بەهۆی لافاو و كارهساته سروشتییهكان لە باشووری سودان ئاوارە بوون و هۆشداریدا لەوەی کە ئەم ژمارەیە تا کۆتایی ئەمساڵ دەتوانێت چوار هێندە زیاد بکات.
ئهمرۆ ههینی 12ی ئهیلول، ماری هێلین ڤێرنی، نوێنەری UNHCR لە باشووری سودان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ رایگهیاند: لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەی رابردوودا، ئێمە چاودێری تەواوی ناوچەکانمان کردووە، بە تایبەتی لە جۆنگلێی، نیلی سەرەوە و ویلایەتی یونیتی، ژێرئاوکەوتوون.
کۆمسیۆنی پهنابهرانی سهر به نهتهوه یهكگرتووهكان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە ئەم لافاوانە نزیکەی 100 هەزار کەسیان ئاوارە کردووە.
ماری هێلین ڤێرنی ئهوهشی گوت: ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێت، پێشبینی دەکەین لە چەند مانگی داهاتوودا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس کاریگەرییان لەسەر بێت، لەنێویاندا 400 هەزار کەسی ئاوارە.
کۆمیسیۆن پێشبینی دەکات ئەم ژمارەیە تا کۆتایی ساڵ تێپەڕێنرێت، ئاماژە بەوە دەکات کە لافاو بە شێوەیەکی گشتی لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا دەگاتە لوتکە.
ڤێرنی جەختی لەوە کردەوە کە "دەرئەنجامەکانی لافاوەکان کارەساتبارن"، ئاماژەی بەوەشکرد: "جووتیاران لە تەواوی پارێزگاکاندا دەبینن زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بە تەواوی ژێرئاوکەوتوون".
لەدوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر دەسەڵات، کەرتی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان تووشی گێژاو بووە، بەهۆی راگرتنی زۆربەی هاوکارییە دەرەکییەکانەوە. هەروەها وڵاتانی دیکەش بودجەی گەشەپێدانیان کەمکردووەتەوە، بە گوتەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
جێی باسه ، سودان یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی جیهان و وڵاتێکە کە ئەمساڵ تووشی نا ئارامی سیاسیی و رووداوی سروشتیی نهخوازراو بووهتهوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.