Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 05:54

دۆناڵد ترەمپ و سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ لە نیۆیۆڕك كۆ دەبنەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ لە نیۆیۆڕك كۆببنەوە، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیان هێرشەكەی چەند رۆژی رابردووی ئیسڕائیل دەبێت بۆ سەر قەتەڕ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە نیۆیۆڕك پێشوازی لە محەمەد بن عەبدوڕەحمان بن جاسم ئال سانی سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ دەكات.

سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ هەر لەمیانەی سەردانەكەی ئەمڕۆی ئەمریكا، لەگەڵ وەزیری دەرەوە و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و بەشێك لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە.

گفتوگۆی سەرەكی كۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ، هێرشەكەی رۆژی سێشەممەی رابردووی ئیسڕائیل دەبێت بۆ سەر قەتەڕ، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكان بۆ راگرتنی جەنگی غەزە و چەند بابەتێكی دیكەش دەكرێت.

رۆژی سێشەممەی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل هێرشیان كردە سەر باڵەخانەیەك لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ كە بڕیاربوو شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی حەماسی تێیدا كۆببنەوە.

لە ئەنجامی هێرشەكە شەش كەش كوژران، پێنج لەوانە فەڵەستینی بوون لەگەڵ ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی قەتەڕ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.