وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەمڕۆ هەینی ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو زیاتر لە 221 درۆنی ئۆكڕانییان خستۆتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەش كرد كە هێرشەكەی شەوی رابردوو یەكێك بووە لە گەورەترین هێرشەكانی ئۆكڕاینا لە ماوەی 3 ساڵی رابردووی جەنگدا.
وەزارەتەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاوی كردەوە: شەوی رابردوو مۆسكۆ و 28 ناوچەی دیكەی رووسیا رووبەڕووی گەورەترین هێرشی درۆنی بوونەوە.
هەروەها بڵاوی كردەوە: لە دەریای بەلتیكەوە زیاتر لە 221 درۆن ئاراستەی ئەو ناوچانە كراون و توانراوە بەرپەرچی زۆرێك لەو درۆنانە ببینەوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاماژەی بەوەش دا كە بەشێك لە درۆنەكان بوونەتە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگر لە یەكێك لە پاڵاوگەكانی نەوت لە شاری سان سان پترسبۆڕگ لە باكوری رۆژئاوای رووسیا، بەڵام تیمەكان توانیویانە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.