ئاژانسی هه‌واڵگریی فیدڕاڵی ئه‌مریكا (ئێف بی ئای) وێنه‌ی بكوژی چارلی كێرك بڵاو ده‌كاته‌وه، سه‌رۆك ئه‌مریكاش بڕیاری داوه سزایه‌كی توند به‌سه‌ر بكوژی ئه‌و پشتیوانكارهی بسه‌پێنێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه چارلی كێرك چالاكوان و پشتوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كاتی پێكه‌شكردنی وتارێك له زانكۆی یوتا ڤالی له ویلایه‌تی یووتا، ته‌قه‌ی لێ كرا و گوله‌یه‌ك به‌ر ملی كه‌وت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئاژانسی ئێف بی ئای له‌باره‌ی كوشتنی كێرك رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه‌ی لێ كراوه، به‌ڵام تا ئێستا بكوژه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ئاژانسه‌كه وێنه‌ی گومانلێكراوی تاوانه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت "تا ئێستا هیچ زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی بكوژه‌كه نه‌زانراوه".
پێشتر وابڵاوكرابووهوه كه دوای كوشتنی كێرك، بكوژه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی ته‌قه‌ی كردووه، خۆی هه‌ڵداوه و دواتریش به‌ناو ئاپۆڕای خه‌ڵك هه‌ڵهاتووه.
هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌روه‌ها له‌نزیك شوێنی رووداوه‌كه، چه‌كێكی جۆری قه‌ناسیان دۆزیوه‌ته‌وه و پێده‌چێت بكوژ بۆ كوشتنی كێرك به‌كاری هێنابێت.
لای خۆشییه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی به ئاژانسی ئێف بی ئای و هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه بكوژه‌كه‌ی كێرك بدۆزنه‌وه و توندترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
وێنه: بكوژی چارلی كێرك كه ئاژانسی ئێف بی ئای وێنه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.