وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌وره‌ترین سزای به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساڕوڵا كه ناسراون به حوسییه‌كان، سه‌پاند.
سزا گه‌وره‌كه به‌سه‌ر 32 كه‌س و لایه‌ن و 7 كه‌شتی تایبه‌ت سه‌پێنراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌م كه‌س و لایه‌نانه هاوكاری حوسییه‌كانیان كردووه له كۆكردنه‌وه‌ی پاره و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌م كه‌س و لایه‌نانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه له وڵاتای یه‌مه‌ن، چین، ئیماڕات و دوورگه‌ی مارشاڵن.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه له سزادانی حوسییه‌كان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوكاری تیرۆریستان ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.