Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 08:46

ئەو 25 گەنجە کوردەی لە لیبیا ئازادکران ئەمڕۆ گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

ئەو 25 گەنجە کوردەی بە پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەوڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە بەندیخانەکانی لیبیا ئازادکران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئەیلوولی 2025، سروە ڕەسول بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەمەهانگیی قەیرانەکان و سەلیم پاشا ڕاوێژکار لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان و عەبدولخالق محەممەد بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی  فەرمانگە، پێشوازییان لە گەنجەکان کرد و دکتۆر و پێداویستی پزیشکییان و بۆ دابین کردن.

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەمەهانگیی قەیرانەکان لە وتەیەکدا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە ئەم گەنجانە، دوای ئەوەی زیاتر لە پەنجا ڕۆژ لە گرتووخانەکانی لیبیا دووچاری ئازارو مەینەتی زۆر ببوونەوە، بەسەلامەتی بە خاکی وڵات شاد بوونەوە.

هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیای کرد کە توانیان ئەو گەنجانە بدۆزنەوە و ئازادیان بکەن و پاسپۆرتیان بۆ دابین بکەن. هاوکات سوپاسی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانیی کرد کە ئەرکی گەڕاندنەوەی ئەو گەنجانەی لە ئەستۆ گرت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.