Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 08:45

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە قاهیرە رێک کەوتن

کوردستان TV
100%

 دوای چەندین گرژی و راگرتنی هاوکاری ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەیەکدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر،  لەسەر دەستپێکردنەوەی پشکنینەکانی ئەتۆمی رێک کەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی ئەیلولی 2025، ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەردوولا لەسەر میکانیزمێکی کرداری بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی پشکنین رێککەوتوون.

ئەم رێککەوتنە لەکاتێکدایە کە ئێران ماوەیەک بوو هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسەکە راگرتبوو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەوەی ئاژانسەکە هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران لە 19ـی حوزەیران ئیدانە نەکردووە.

ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند: "ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتوونەتە لێک تێگەیشتنێک لەبارەی چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە نوێیەکەدا."

میسر وەک وڵاتێکی میواندار و رێکخەری کۆبوونەوەکە بە گەرمی پێشوازیی لە رێککەوتنەکە کرد و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە رێککەوتنەکە "ڕێگە بۆ دیپلۆماسی و گفتوگۆ خۆش دەکات، وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان و گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران."

ڕێککەوتنی نوێ لە قاهیرە هیوایەکی نوێ دروست دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.