بزووتنەوەی حەماس رەتی دەكاتەوە هیچ ئەندامێكی شاندی دانوستانكاریان لە هێرشەكەی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر دۆحەی پایتەختی قەتەڕ كوژرابن، جەختیش دەكاتەوە كە سەرجەم ئەندامانی شاندەكە سەلامەتن.
بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئیسڕائیل لە هێرشێكی ئاسمانیدا ئەندامانی شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی حەماسی لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ كردە ئامانج.
بڵاویشی كردەوە: خۆشبەختانە لە هێرشەكەدا هیچ فەرماندە و ئەندامێكی بزووتنەوەكەمان شەهید نەبوون.
هەروەها بڵاوی كردەوە: خەلیل ئەلحەیە سەرۆكی شاندەكەش سەلامەتە و لە هێرشەكەدا رزگاری بووە.
لای خۆشییەوە میدیاكانی ئیسڕائیل ئاماژەیان بەوەدابوو كە لە هێرشەكەدا چەند بەرپرس و فەرماندەیەكی باڵای بزووتنەوەی حەماس كراونەتە ئامانج.
میدیا ئیسڕائیلییەكان جەختیشیان كردبووەوە كە خەلیل ئەلحەیە سەرۆكی شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی حەماس و جێگرەكەی زاهر جەبارین كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.