Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 06:53

وەزیری شارەوانی: گرفتی ئاوی قورسی هەولێر بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکیی کێشەی ئاوی قورسی هەولێر جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە توانای پاڵاوتنی 262 هەزار مەتر سێجا ئاوی قورسی لە رۆژێکدا دەبێت و ئاوەکەش بۆ فراوانکردنی رووبەری سەوزایی دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی ئەیلوول، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دروستکردنی ئاوەڕۆی داخراو، مژدەی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قورسی لە شاری هەولێری بە یەکجاری راگەیاند.

وەزیری شارەوانی گوتی: "پڕۆژەکە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر بودجەی حکوومەت جێبەجێ دەکرێت".

پڕۆژەکە چەند قۆناغێکی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە:

• دروستکردنی سیستەمێکی ئاوەڕۆی داخراو.
• پاڵاوتنی 262 هەزار مەتر سێجا ئاوی قورس لە رۆژێکدا.
• دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی پاڵێوراو بۆ فراوانکردنی رووبەری سەوزایی و ئاودێری.
• پاراستنی ژینگە و تەندروستیی گشتیی هاووڵاتیان.

وەزیری شارەوانی جەختیشی کردەوە کە پڕۆژەکە بە توانای کۆمپانیا ناوخۆییەکان جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تایبەتی ناوخۆ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.