Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 15:22

‎لە حاجی ئۆمەران منداڵێکی سێ ساڵان لە حەوزێکی ئاودا خنکا

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە حەوزێکی ئاودا خنکا.

ڕۆژی شەممە 6ـی ئەیلوولی 2025، ئومێد رەسوڵ، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی حاجی ئۆمەران راگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گەیەنرایە بنکەکەمان، دیاربوو کەوتبووە نێو حەوزێکی ئاو، هەتا لای ئێمەبوو لەژیاندا مابوو، بەڵام ئاوێکی زۆری چوبووە نێو سکی، سییەکانی زۆر ماندووبوون، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی چۆمان و دواتر بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران لە رێگا گیانی لە دەستدا.

ئومێد رەسول راشیگەیاند: منداڵەکە ناوی "سەنا ئاکام"، دانیشتووی ناحیەی حاجی ئۆمەرانە و ئەمە دووەم منداڵی ئەم ماڵباتەیە بەم هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.