Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 10:03

بوومەلەرزەیەكی دیكەی بەهێز ئەفغانستانی هەژاندەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەممە بوومەلەرزەیەكی دیكەی بەهێز ئەفغانستانی هەژاندەوە، لەم هەفتەیەدا ژمارەیەك بوومەلەرزەی دیكە لەو وڵاتە روویانداوە كە بەهۆیەوە 2217 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئاژانسەكانی كەشناسی جیهانی، هێزی بوومەلەرزەكەی ئەمشەو 6.2 پلەی رێختەر بووە و لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویداوە.

رۆژی یەكشەممەی رابردووش بەهەمانشێوە بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.2 پلەی رێختەر لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویدابوو، لە دوای ئەویشەوە ژمارەیەك پاش بوومەلەرزەی دیكە روویانداوە.

سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە حەمدوڵا فیرات جێگری گوتەبێژی حكوومەتی تاڵیبان رایگەیاندبوو: بەهۆی بوومەلەرزەكان 2217 كەس گیانیان لەدەستداوە و 4 هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.