Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 00:40

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی (UNAMI) کرد.

لە دیدارەکەدا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کرا.

تەوەرێکی سەرەکيی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.