Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 16:00

ئێران: ئامادەین ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم كەم بكەینەوە، بەڵام بە مەرج..

کوردستان TV
100%

ئێران ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ كەمكردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەكەی، بەڵام بەو مەرجەی رێككەوتنێكی نوێیان لەگەڵدا بكرێت.

ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: تاران ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەكەی بۆ رێژەی 3.67 كەم بكاتەوە وەك ئەوەی لە رێككەوتنی پێشوودا داواكرابوو، بەڵام بەو مەرجەی رێككەوتنێكی گشتی نوێمان لەگەڵدا بكرێت كە ماف بە ئێران بدات ئەو رێژەیە بۆ پێداویستی ناوخۆ بەرهەمبهێنێت.

ئیسماعیل بەقائی گوتیشی: پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەمریكا پێداگیری لەسەر لەناوبردنی یۆرانیۆمی ئێران دەكاتەوە لە كاتێكدا كە دۆناڵد ترەمپ پێشتر چەند جارێك جەختی كردبووەوە كە لە هێرشەكانی رابردووی ئەمریكا و ئیسڕائیلدا، یۆرانیۆمی ئێرانی لەناوبردووە.

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكاتێكدایە كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هەرسێ وڵاتی فڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا داوایان لە نەتەوەیەكگرتووەكان كردبوو ئەگەر تا كۆتایی ئەم مانگە ئێران سێ مەرج جێبەجێ نەكات، دووبارە سزاكانی بەسەردا بسەپێنرێتەوە.

سێ مەرجەكەش بریتین لە: رێگەدان بە گەڕانەوەی پشكنەران بۆ شوێنەكانی ئەتۆمییەكانی ئێران كە پێشتر بۆردومان كرابوون، پێدانی زانیاری تەواو لەسەر شوێنی كۆگاكردنی یۆرانیۆمەكانی ئێران كە پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 400 كیلۆگرام بێت، رازیبوونی بێ مەرجی ئێران لەسەر دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ ئەمەریكا بۆ رێككەوتن لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە.

لای خۆشییەوە ئەمریكا جەختی كردبووەوە كە ئەگەر ئیران لە ماوەی كەمتر لە 30 رۆژدا ئەو مەرجانە جێبەجێ نەكات، دووبارە سزاكانی بەسەردا دەسەپێنرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.