دهسهڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی بزووتنهوهی تاڵیبان رایگەیاند، ژمارەی کوژراو و بریندارانی بوومەلەرزەکەی شهوی رابردوو بۆ زیاتر له 3 ههزارکەس بەرزبووەتەوە كه زۆرینهیان ژن و منداڵن.
ئهمڕۆ دووشهممه 1-9 ، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەفغانستان رایگەیاندووە: "ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی ڕابردوو پارێزگای کوناری لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان گرتەوە، لانیکەم تا ئێستا 812 کوژراو و 2800 برینداری لێکەوتووهتهوه، لە پارێزگاکانی واتاپور، مانۆکی، دۆڵی جابا، سوکی و نورگول".
ئامارە فەرمییەکان سەبارەت بە قوربانییەکان لە یەکەم کاتژمێرەکانی بوومەلەرزەکەوە جیاواز بڵاوبوونهوه، لە کاتێکدا هەوڵەکانی رزگارکردن و فریاگوزاری هێشتا بەردەوامن.
لای خۆیهوه دەسەڵاتدارانی خۆجێیی ناوچهكه رایانگەیاندووه: لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک کە بە گوڕی 6 پلە بهپێوهری رێخەر لە پارێزگای کونار لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویداوە، سەدان کەس کوژراون و بریندار بوو بن كه هێشتا تهرمهكانیان نهدۆزراوهتهوه.
بەپێی ئامارەکانی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمهریکی، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6 پلە لەسەر پێوەرەکانی رێختەر بووه، لە کاتژمێر 19:17 بە کاتی جیهانی، کەمێک پێش نیوەی شەو بە کاتی ناوخۆیی ئهفغانستان، لە پارێزگای نەنگەرهار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، نزیک سنووری پاکستان ڕوویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.