بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حووسییەکان رایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیسرائیلیان لە باکووری دەریای سوور کردووەتە ئامانج.
ئهمڕۆ دووشهممه 1-9ی 2025 ، بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردووهتهوه رایگەیاندووە: "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوه و کەشتی نەوتهەڵگری ئیسرائیلیان لە باکووری دەریای سوور بە مووشەکێکی بالیستیکی بۆ پشتیوانیکردن لە غەزە کردووهته ئامانج".
ئاماژەی بەوەشکرد : "ئۆپەراسیۆنە دەریایییەکە بووە هۆی لێدانی راستەوخۆی کەشتییە زایۆنیستەکە".
له بهیاننامهكهی نهسروڵڵای حووسییهكاندا ئهوهش هاتووه : ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین، ئهویش بە رێگریکردن لە کەشتییە نهوتههڵگرهكانی ئیسرائیل کە بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن، هەروەها بە بۆردومانکردنی ئامانجەکانی زایۆنیستی دوژمن .
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە : "تا دەستدرێژییەکان نەوەستێت و گەمارۆی سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەزە هەڵنەگیرێت، ئۆپەراسیۆنەکانمان ناوەستن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.