سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی وەزیری بەرگریی حكوومەتی فیدڕاڵ كرد بەهۆی كۆچی دوایی خوشكەكەیەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا بۆ سابت محەمەد ئەلعەباسی وەزیری بەرگریی فیدڕاڵی رایگەیاندووە: بەم بۆنە خەمگینەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بەڕیزتان دەكەم.
مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاندووە: ئومێدەوارم خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و كەسوكارە بەڕێزەكەتان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.